عەمار حەکیم: چاکسازییەکی عەبادی نەخشە رێگای نییە

0

نوچە-شفقنا

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق دەڵێت، عێراق بە دەست نەبوونی ژووری بڕیاردانی ستراتیژی دەناڵێنی و سەقامگیری سیاسی بە کلیلی چارەسەری قەیرانی سیاسی ناودەبات.

بە گوێرەی فورات نیوز،عەمار عەکیم لە دیدار لە گەڵ ژمارەیەک  نوخبەی سیاسی لە نوسینگەکەی خۆی لە بەغدا جەخت لەوەدەکاتەوە، کە هەموو لایەنێک خوازیاری ریفۆرمن، بەڵام ئەم ریفۆرمە نەخشەرێگای دیاریکراوی نییە.

حەکیم وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە وەزارەت پۆستێکی سیاسی و رەنگدانەوەی کامڵبوونی سیاسیە، چاکسازی کابینەکەی وەک بەشێک لە ریفۆرم ناو دەبات.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، خوازیاری تەرکیزکردنە سەر لایەنە ئەرێنیەکانی ریفۆرم و گشتگیرترکردنیەتی و دەڵێت: مەرجەعیەت باشترین لێدوان و بۆچوونی دەربارەی ئازاکردنەوەی ناوچەکان و بابەتی چاکسازی هەیە، بە تایبەت لەو بەشەی کە دەڵێت: شەڕی چاکسازی،شەڕی چارەنوسساز و شەڕی تیرۆریزم، شەڕی هەستییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com