سوپای پاسداران جەخت لە بەردەوامی تاقیکردنەوە موشەکیەکان دەکاتەوە

0

نوچە-رادیۆ فەردا

چەند فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی دەڵێن، تاقیکردنەوە موشەکیەکانی ئێران بەردەوام دەبێت.

بە گوێرەی تەسنیم، سەرلەشکەر موستەفا ئیزەدی، جێگری ئەرکانی گشتی هێزەچەکدارەکانی سوپای پاسداران رایگەیاندووە، تاقیکردنەوە موشەکیەکانی ئێران هیچ پەیوەندییەکی بە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیەوە نییە  و، لە سەر ئەم تاقیکردنەوانە بەردەم دەبین.

لە هەفتەی رابردوودا، فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی و دەریایی سوپای پاسداران لە لێدوانی جیاجیادا جەختیان لە سەر بەردەوامی تاقیکردنەوە موشەکیەکان و بەمیدیایی کردنیان کردەوە.

ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە بەرنامەی موشەکی ئێران دەربڕیوە و، درێژەکیشانی ئەم پلانە بە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و ئاستی ناوچەکە وەسف دەکەن.ئ ەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانیش لەم بارەوە کۆمەڵێک گەمارۆی خستۆتە سەر ئێران، تاران دەڵێت، بەرنامە موشەکیەکەی لایەنی پیشگیرانەی هەیە و، گەمارۆکانی سەر بەرنامەی موشەکی خۆی بە فەرمی ناناسێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com