دژوارییەکانی دژایەتی دەسەڵاتەکەی ئەسەد

0

نوچەنێت-برۆکینگز

خویندنەوەی یەکەمی باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، بۆ شەڕی ناوخۆی سوریا و کاریگەریەکانی لە سەر بەرژەوەندی ئەمریکا دووبارەکردنەوەی هەڵەکان و دەرس وەرنەگرتن لە رووداوەکانی دوای کۆتایی شەڕی سارد و، شەرەناوخۆییەکانی دەیەی ١٩٩٠ بوو.

سەرۆککۆماری ئەمریکا لەم نوکتەیە تێنەگەیشت، کە ئەم شەڕە دەتوانێ وەک زۆرێک لە شەڕە ناوخۆییەکانی دیکە و بۆ سەرتاسەری ناوچەکان تەشەنە بکات و، ئەم تەشەنەیە پێش هەموو شتێک راستەخۆ بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا دەکاتە ئامانج.

ئەزموونی شەڕەکانی دەیەی ١٩٩٠ ئەوەی سەلماند کە بە چ شێوەیەک غافڵ بوون لە شەڕە ناوخۆییەکان، بە ئاسانی دەرفەتەکان رادەستی لایەنە توندڕەو  وتوندئاژۆکان دەکات. شەپۆلی پەنابەرانیش کە دەرئەنجامی ئەم شەڕە ناوخۆییە یە راستەوخۆ دەتوانێ هەلومەرجێکی دژوار بۆ ئەمریکا پێک بێنیت.داعش بۆشایی ئەمنی و دەسەڵاتە کە ئەنجامی شەڕی ناخۆ بوو، تاوەکو پێگەی دارایی و پانتای جۆگرافی خۆی بەربڵاوتر بکات.

بژاردەکانی بەردەم ئەمریکا لە ٢٠١٢وە سنووردار بۆتەوە .توندوتیژی گەیشتۆتە ئەوپەڕی خۆی و قەیران تەشەنەی کردۆتەوە سەرجەم بەشەکانی ئەوروپا  ووڵاتانی دراوسێ. هەموو ئەم نوکتانە بەو مانایە کە شەڕی سوریا نە تەنها لە سەر سیستمی ناوچەیی شوێندانەر بووە،  بەڵکو راستەوخۆ کاری کردۆتە سەر سیستمی جیهانی. ئەم واقعە، وێڕای زیانی گیانی کارەساتباری ئەم شەڕە دوو پێویستی خستۆتە بەردەم سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، چڕکردەوەی هەوڵەکان بۆ پێشگرتن بە تەشەنەی زیاتری قەیران،هەروەها دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە یەکەم دەرفەتی مومکین.

سەبارەت بەو هەنگاوانەی کە  بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ دەنرێن، دەبێ واقع بین بین. ئەم دواییانە ژمارەیەک لە شارەزایانی سیاسەتی دەرەوەی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەمریکا، بۆ رێککەوتن لە گەڵ زلهێزەکان و گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی شەڕ دەبێت پێش مەرجی وەلانانای ئەسەد لە سەر مێزی دانوستان هەڵبگرێت. ئەم روانگەیە لە سەر ئەو گریمانەیە بنیات نراوە، کە روسیا واز لە پشتیوانیکردن لە بەشار ئەسەد ناهێنێ. هەر بۆیە رێککەوتنی روسیا  وئەمریکا سەبارەت بە مانەوەی ئەسەد، دەتوانێ زۆر لە بەربەستەکان تێپەرێنێت. ئەم گریمانەیە لە بنەڕەتدا هەڵەیە.

دەبێت بەرژوەندی و خوێندنەوەو  وپێوێستیەکانی هەر کام لە ئەکتەرەکانی ئەم شەڕە لەبەرچاو بگیردرێت و بە باشی بناسرێن. دەبێ لەو نوکتەش تێبگەین کە هاوکێشەکانی لە مەیدانی شەڕ دەتوانن رەهەندەکانی رێککەوتنی سیاسی بخەنە ژێر کاریگەری خۆیانەوە.

کۆتایی هێنان بە شەڕی خوێناوی بۆسنا، تەنها بە بەشداریپێکردنی هەموو زلهێزەکان و لە رێگەی رێککەوتن لە سەر هێڵە گشتیەکان و دواجار سەپاندنی بە سەر لایەنەکاندا گەیشتە ئەنجام، بەڵام ئەم سەپاندنە هاوکات بوو لە گەڵ گۆڕانکاری لە هاوسەنگی هێز بە شێوەی مەیدانی.لە لایەکی دیکەوە جێگیرکردنی درێژماوەی هێزەکانی پاراستنی ئاشتی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بابەتێکی پێویست بوو.

بەم پێیە لە غیابی گۆڕانکاری مەیدانی، دبلۆماسی بە تەنها ناتوانێ ببێتە فاکتەری کۆتایی هێنان بە شەڕ. هەر چەند هەوڵە دبلۆماسیەکان بۆ بەرەپێش بردنی ئاگربەست لە ئاستی وڵاتدا دەتوانێ کاریگەر بێت.

ئاگربەستی بەربڵاو دەتوانێ زەمینەی رێککەوتنی سیاسی فەراهەم بکات و لە هەمان کاتدا، پێش بە رێژەی زیاتری زیانی گیانی و مرۆیی بگرێت. بەشار ئەسەد و هێزەکانی زیاتر لەوەی کە لەپەرۆشی ئاگربەستی بەربڵاودا بن ،خوازیاری ئاگربەستێکی سنووردار و دیاریکراون کە بەو هۆیەوە بتوانن دۆخی دڵخوازی خۆیان بپارێزن و لە هەمان کاتدا هێزەکانی دەرەوەی بازنەی ئاگربەستە لاواز بکەن.

لەم نێوەدا هەندێک لایەن پێیان وایە، کە جەوهەری شەڕی تایفی لە سوریا  وململانێی بێ سنووری لایەن و رکابەرە ناوچەییەکان، پێش بە خێرایی چآرەسەکردنی ئەم شەڕەی گرتووە، لەم رووەوە دەبێ رێگە بدرێ ئەم شەڕە رەوتی سروشتی خۆی بپێوێ. قبووڵ کردنی ئەم بژاردەیە لە لایەن ئەمریکاوە نە لەرووی ئەمنی و سیاسیەوە مومکینە، نە لە رووی ئەخلاقییەوە.

لە رووی سیاسی و ئەمنییەوە، تەشەنەکردنی شەڕ بۆ وڵاتانی دراوسێ و ئەوروپا دۆخەکە لەوەی کە هەیە ئاڵۆزتر دەکات.وڵاتانی وەک ئوردۆن و لوبنان لە بەردەم مەترسی ناسەقامگیری و تیرۆریزمدان.

زەمینە و هەلومەرجی جیئۆپۆلۆتیک

لایەنەکانی شەڕی سوریا لەوتووێژەکان سەبارەت بە دوو بابەتی سەرەکی ناکۆکیان لە ئارادایە. یەکەم،پاراستنی حکومەتی مەرکەزی سوریا ئەگەر چی بە مانای مانەوەی ئەسەد بێت لە سەر دەسەڵات.دووەم،رۆڵی ئێران لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ.ئەگەر رێککەوتن لە سەر جێگرەیەوە بەشار ئەسەد نەکرێت،ئەگەری کەوتنی سوریا هەیە ، ئەمەش دووبارەبوونەوەی ئەزموونی لیبیایە و ئەنجامەکەی دەبێتەوە ئەوەی کە داعش بۆشاییەکان پڕ بکاتەوە.

ئەگەرچی پاراستنی دەوڵەوتی سوریا و پاراستی سەروەری جێی ستایشە، بەڵام ئەمە بە تەنهایی ناتوانێ ئامانج و بەرژەوەندی ئەو کەسانە دابین بکات، کە هەنگاوە یەکەمەکانیان بۆ وتووێژ ناوە. ئەگەرچی چارەنووسی بەشار ئەسەد لە بەرژوەندییەکانی ئەمریکا لە ئەولەوییەتدا نییە، بەڵام ئەمریکا ناتوانێ بە خستە ژێر گوشاری روسیا  و وڵاتانی دیکەی بەشداربوو لە وتووێژەکان،روانینیان سەبارەت بە سەقامگیرکردنی دەسەڵات لە سوریا هاوسەنگ بکات. ناشکرێ بە قەناعەتیان بگەیێنێت کە هاوکات لە گەڵ هێزە خۆجێیەکان دان بە دەستوەردانی نێودەوڵەتیدا بنین.

یەکێکی دیکە لە بابەتە جێی ناکۆکەکان دەگەڕێتەوە بۆ رۆڵی ئێران لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی سوریا، نیگەرانی سەبارەت بە رۆڵی ئێران لە سوریا بۆتەوە هۆی ئەوەی کە تێکڕای هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە یەکگرتوو بن و ئەم نیگەرانییەی خۆیان بە گوێ ئەمریکا بگەیێنن.

هەوڵەکانی ئەم دواییانەی ئێران و روسیا، توانیویەتی پێگەی ئەسەد پتەو بکات. ئەگەر چی زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە بۆ پاراستینی یەکپارچەیی خاکی سوریا بەپەرۆشن، بەڵام ترسیان لەوە هەیە کە دەوڵەتی مەرکەزی لە داهاتودا بکەوێتە ژێر رکێف و کۆنتڕۆڵی ئێرانەوە.

ئەمریکا دەبێ لە رەوتی وتووێژەکان بە وردبینیەکی زۆرترەوە بڕوانێتە مەترسی و دەرهاویشتە نەرێنیەکانی پاراستنی دەوڵەتی مەرکەزی سوریا،هاوکات نابێ رۆڵی ئێران لە بیر بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com