نوچە.نێت
ئەکتەری بەناوبانگی سوری سولاف فواخرجی، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام چەند وێنەیەکی دوگیان بونی خۆی بڵاو کردەوە، کەوا دەردەکەوێت لەمانگی ٨ ەمی دووگیانی دابێت، ئەمەش لەلایەن جەماوەرەکەی رەخنەی زۆری لێگیرا کە بۆچی سولاف دوگیانیەکەی دەشارێتەوە، لەلایەکی تر چەند کەسانێک بە کومێنت سەلامەتی بۆ خۆیی و مناڵەکەیان دەخوازن.
سولاف سەبارەت بە دووگیانیەکەی رەتی دەکاتەوە ،کە دووگیان بێت، ووتی” رەتی دەکەمەوە کە دووگیان بم، لەراستیدا دەرکەوتنی بەوشێوە، بەشێکە لەکەسایەتی زنجیرە درامای”أحمر” ، رۆڵی کەسایەتی سماح دەبینێت لە زنجیرە دراماکەدا، وا بریارە کە لە مانگی رەمەزان پێشکەش بە جەماوەرەکەی بکات.


