نوچه‌نێت-گاردیان
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ده‌ڵێت، چه‌ند شاره‌زایه‌كی هه‌واڵگری توانیویانه به وردی شوێنپێی ئه‌بوبه‌كر به‌غدای هه‌ڵبگرن و شوێنی مانه‌وه‌ی ئاشکرا بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، ئێستا به‌غدادی له ناوچه‌یه‌كی به‌رته‌سكی نێوان باكوری خۆرئاوای عێراق و باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا هاتوچۆ ده‌كات و زیاتر له‌نێوان هه‌ردوو شارۆچكه‌ی به‌عاج و بلیچ دێت و ده‌چێ.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، له مانگی ئاداری ساڵی رابردووه‌وه له شارۆچكه‌ی به‌عاجی نزیك شنگال ده‌مێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له بۆمببارانێكدا به سه‌ختی بریندار بوو.