نوچه‌نێت-ئاژانسه عێراقییه‌كان
روانگه‌ی عێراقی بۆ ئازادییه رۆژنامه‌نووسییه‌كان له عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند كه رێكخراوی داعش رۆژنامه‌نوسێكی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی له‌شاری موسڵ سه‌ربڕیوه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك بوو ده‌ستگیری كردبوو.
دانیال قاسم نوێنه‌ری روانگه‌كه بۆ ناوچه‌ی موسڵ گوتویه‌تی، چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر “ته‌ڵاڵ ئه‌بو ئیمان كادری ئه‌ندازه‌یی تۆڕی راگه‌یاندنی عێراقی، له ماڵه‌كه‌ی خۆی له گه‌ڕه‌كی قاهیره‌ی شاری موسڵ ده‌ستگیركردبوو، هه‌تا پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هیچ هه‌واڵی نه‌بوو، هه‌تا به سه‌ربڕاوی راده‌ستی خانواده‌كه‌ی كرایه‌وه”.
روانگه‌كه ده‌ڵێت، ته‌ڵاڵ یه‌كه‌مین رۆژنامه‌نووسی عێراقییه كه ئه‌مساڵ داعش ده‌یكوژێ، كۆی ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه عێراقییانه‌ش كه داعش كووشتونی گه‌یشتووه‌ته 15 كه‌س.