نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
ئه‌مڕۆ شه‌ممه باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد، كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ه‌ی سه‌ربازیدا له‌گه‌ڵ داعش له عێراق، سێ سه‌ربازی مارێنزی ئه‌مریكی كوژراون.
له چاوپێكه‌وتنیكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (ستارز ئاند سترایپس) گوتی، ئه‌و سێ سه‌ربازه ئه‌مریكییه له‌كاتی راهێنانی هێزه عێراقییه‌كان له ده‌می رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعشدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئۆباما وتویه‌تی ئه‌و سێ سه‌ربازه له رێگای پاراستنی ئه‌مریكادا گیانیان به‌خت كردووه و، گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌وان ده‌ریده‌خات ئه‌ركه‌كانیان سه‌خته.
ئۆباما كه هه‌مانكات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكایه گوتویه‌تی “هیوادارن هێزه‌كانی ئه‌مریكا بزانن، كه من له‌سه‌ر بنه‌مای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ئه‌وانم ناردووه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه و به هه‌ڕه‌مه‌كی بڕیارم نه‌داوه، هه‌بوونی ئه‌وان له‌وێ زۆر پێویسته بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا”.