نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند: تاران ئاماده‌یه بۆ ریشه‌كێشكردنی تیرۆر له عێڕاق ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی له‌و وڵاته بكات، هه‌ركاتێك ئایه‌توڵڵا سیستانی داوای ئه‌وه بكات، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا گوتی تاكو ئایه‌توڵڵا سیستانی له عێراق بێ‌و پێویست به ده‌ستێوه‌ردانی هیچ لایه‌ك ناكات.
له وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجوومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران سیستانی گوتی “دو ساڵ تێپه‌ڕده‌بێ به‌سه‌ر هاتنه‌ناوه‌وه‌ی داعش، بۆ ناو عێراق و تا ئێستا موسڵ له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه” جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئێران رۆڵێكی گرنگی گێڕاوه له وه‌ستاندنی پێشڕه‌وی داعش له عێراق.
قاسم سوله‌یمانی ده‌ڵێت، سعودیه و ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیان ته‌واوی هێزی خۆیان به‌كارهێناوه بۆ دژایه‌تی ئێران و به گوته‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ تۆڵه‌ی ئه‌و شكسته بكاته‌وه، كه له ناوچه‌كه‌دا به‌هۆی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه به‌سه‌ری هاتووه.
سه‌باره‌ت به سعودیه گوتی، په‌لاماردانی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه شێتییه‌كی بێ چه‌ندوچوونه و سعودیه شكستدێنێ، وه‌ك چۆن سه‌ددام له كوێت شكستیهێنا.