نوچە-مێهر
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا سەبارەت بە لێدوانەکانی دەیڤید کامێرۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەربارەی خستنە ژێر پرسیاری بەئەندامبوونی تورکیا لە یەکیتی ئەوروپا دەڵێت: ئەم گومانە و تێڕوانینەی کامیرۆن جێگای شەرمە.
بە گوێرەی ئاژانسی سپۆتنیک، نەعمان کورتولموش، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەمرۆ شەممە،٢٨ ی مەی رایگەیاند: شەرمەزارییە بۆ کەسێک کە بڵێت رەوتی بەئەندامبوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا تا ساڵی ٣٠٠٠ درێژە دەکێشێت. شەرمەزاری نەک بۆ ئێمە بەڵکو بۆ ئەو کەسانەیە کە ئەم بیروبۆچوونانە دێننە سەر زمان.
پێشتر کامیرۆن لە لیدوانێکدا گوتبووی، کە بە ئەگەری زۆر تورکیا تا ساڵی ٣٠٠٠ نابێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا.
ئەم بەرپرسەی تورکیا ،جەخت لە پابەندی وڵاتەکەی دەکاتەوە سەبارەت بەو بەلێنانەی کە تورکیا دەربارەی هەڵگیرانی یاسای ڤیزا بۆ هاووڵاتیانی تورکیا داویەتی و دەڵێت: تورکیا پشتی بە یەکێتی ئەوروپا نەبەستووە.