نوچە-خبر فارسی
وەزارەتی کاروبارەی دەرەوەی چین کاردانەوەی خۆی، سەبارەت بە راگەیێندراوی کۆتایی لووتکەی جی ٧ کە تیایدا ئاماژە بە چەند بابەت و پرسی تایبەت بە دەریای چین دراوە،خستە روو.
بە گوێرەی شینهۆڤا، هۆڤا چون ئینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بەیانی کۆتایی لوتکەی جی ٧ رایگەینادووە کە ئەم وڵاتانە خۆیان سەرقاڵی ئەو کاروبارانە بکەن کە بۆیان دەستنیشان کراوە.
سەرۆکی وڵاتانی جی ٧ رۆژی هەینی،٢٧ی مای لە کۆتایی چل و چوارەمین دانیشتنی خۆیاندا کە دوو رۆژی خایاند، راگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە کە تیایدا ئاماژە بە بەشێک لە پرس وکیشەکانی دەریای چین کرابوو. لەم بەیانەدا بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی چین بکرێ هاتووە کە کێشە وناکۆکی و ململانێکانی ناوچەکانی جێی مەبەست دەبێ بە لە رێگای ئاشتیانەوە چارەسەر بکرێن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، جی ٧ بەوە تۆمەتبار دەکات، کە ئەم وڵاتانە لە ئەرکی سەرەکی خۆیان کە تاوتوێکردنی بابەتە ئابورییەکانی پەیوەندیدار بە کۆمەڵگای جیهانیەوەیە دوور کەوتوونەتەوە ولەو بابەت و پرسانەی کە ناکەوێتە چوارچێوەی کاروباری ئەوانەوە، دەستوەردان دەکەن.
وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی چین، هاوکات راگەیێندراوی کۆتایی جی بە نابەرپرسانە وەسف دەکات و دەڵێت: ئەم راگەیێندراوە دەبێتە هۆ کەوتنە مەترسی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەی رۆژهەڵات و باشووری ئاسیاوە.