نوچە-میهر
سەرۆککۆماری تورکیا رادەگەیێنێ، بزووتنەوەی فەتحوڵا گویلەن خراوەتە لیستی تیرۆریستانی ئەم وڵاتەوە.
بە گوێرەی رۆژنامەی حورییەت، رەجەب تەیب ئەردۆغان ،سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاندووە کە بزووتنەوەی گویلەن، خراوەتە لیستی تیرۆریستانی تورکیاوە.
ئەردۆغان دەڵێت: ئەم بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا کە ٢٦ی مەی گیراوە، دەکراوە.
سەرۆککۆماری تورکیا ئەوەش دەخاتە روو، کە پێشتر دەوڵەتی تورکیا هۆشداری دابووە رەوتی گویلەن.
ئەردۆغان ئاشکرای دەکات، کە ئەوان ناوی ئەم رەوتەیان داوەتە دەوڵەتی تورکیا تا بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەربکرێ.
ئەردۆغان هۆکاری ئەم بڕیارە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە رەوتی گویلەن هەوڵی ئاژاوە ودووبەرەکی نانەوەی داوە، ئەمەش لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە رێگەی پێنادرێ.
جێی ئاماژەیە کە بەم بڕیارە تورکیا،ناوی رەوتی گویلەن وێڕای پارتی کرێکارانی کوردستان لە لیستی تیرۆری ئەم وڵاتەدایە.