نوچەنێت
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاشكرایكردووە، قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی به‌غدا ئێستا له عیراقه، ئه‌وه له وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌دا هات كه ناڕه‌زایی وه‌ڵاته‌كه‌ی له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاندبوو.
بە پێی ئاژانسی فارس نیوز، حه‌سه‌نی جابری ئه‌نساری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28-5-2016، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاندووە “بوونی ڕاوێژكاری سه‌ربازی ئیران له خاكی عیراق، به فه‌رمانده‌یی قاسم سلێمانی، له سه‌ر داوای حكومه‌تی عیراق و بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆره”.
به‌پێی زانیاری سەرچاوەکان، دوو ژوری عه‌مه‌لیات له نزیك شاری فه‌لوجه بوونی هه‌یه، ژوری یه‌كه‌م وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، ژووری دووه‌م تایبه‌ته به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و راوێژكاره ئیرانییه‌كان، كه قاسم سلێمانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
ژوری راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با -كه گروپێكی چه‌كداری نزیك له ئیرانه- چه‌ند وێنه‌یه‌كی ژوری عه‌مه‌لیاتی فه‌لوجه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا، به‌رونی قاسمی سلێمانی له‌گه‌ڵ هادی ئه‌لعامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در ده‌بینرێت، وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه پێده‌چێت تاوتوێی شه‌ڕه‌كه‌بكه‌ن.
له‌كاردانه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتنی قاشم سلێمانی له‌فه‌لوجه، عادل جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه به‌پێگه‌ی (روسیا الیوم)ی راگه‌یاند “بونی قاسم سلێمانی له عیراق جێگه‌ی قبوڵ كردن نییه”.
وتیشی “بوونی قاسم سلێمانی له عیراق، به بێ ئاگاداری ئه‌مریكا بووه‌و تاران ته‌نها له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا ڕاوێژی كردووه”.
له‌وه‌ڵامی ئه‌و ناڕه‌زاییه‌شدا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران گوتی “گه‌لی عیراق باش ده‌زانن كێ دۆست و كێ دوژمنیانه، بۆیه پێویستیان به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه نیه تا قسه‌یان بۆ بكات”.
ئه‌نساری له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا هێرشی توندی كرده سه‌ر سعودیه‌و به “گه‌وره‌ترین هۆكاری تیرۆر و نائارامی له ناوچه‌كه” ناوی برد، رایگه‌یاند “زیاتر له نیو سه‌ده‌یه وڵاته‌كه‌ی جوبه‌یر گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی تیرۆره له ناوچه‌كه و به ڕوونی پشتگیری تیرۆریستان له عیراق و ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت جیهان ده‌كات”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ئاڵۆزی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران و سعودیه دوابه‌دوای له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر ئه‌لنه‌مر، رێبه‌ری ئاینی شیعه‌كانی سعودیه گه‌یشته لوتكه، سه‌فاره‌تی سعودیه له تاران له لایه‌ن لایه‌نگرانی حكومه‌ته‌وه كۆنتڕۆڵكرا.