نوچەنێت-دیپلماسی ایرانی
هێلاری کلینتۆن بە مەترسیدار وەسفکردنی لێدوانەکانی رکابەری کۆماریخوازی خۆی جەخت لەوە دەکاتەوە کە تەنیا رێگەی دڵنیاکردنەوەی جیهان و خەڵکی ئەمریکا لەوەدایە کە نابێ ترامپ لە کۆشکی سپی نزیک ببێتەوە.
هێلاری کلینتۆن، پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەڵێت، لێدوان و بۆچوونەکانی ترامپ جێی مەترسی و بە ئاراستەی دووبەرەکی نانەوەدایە و ئەمەش بۆ ئایندەی ئەمریکا زیانبارە.
کلینتۆن، بە ئاماژەدان بە روانگە هاوبەشەکانی لە گەڵ بێرنی ساندەرز، پالێورای دیکەی دیموکراتەکان و چۆنیەتی مشتومڕی و هەڵسوکەوتی لە گەڵ ترامپ دەڵێت، رەخنەی ئەوەم لە سەرە کە زۆر لە سەر ترامپ دەدوێم، بەڵی راستە، لە بەر ئەوەی ئەوەی ترامپ دەیڵێت مەترسیدار و ئامانجی دووبەرەکی نانەوەیە.
کلینتۆن ئەوەش دەخاتەڕوو، کە تەنیا رێگای دڵنیاکردنەوەی خۆمان و جیهان ئەوەیە کە دڵنیا بین دۆناڵد ترامپ کە کەسێکی چاوەرواننەکراوە، نابی لە کۆشکی سپی نزیک ببێتەوە.