نوچەنێت-میزان
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی دیدار و چاوپێکەوتنەکانی جی 7 لە ژاپۆن رایگەیاندووە، کە بەریتانیا بە شێوەی هەمەلایەنە پشتگیری دەوڵەتی لیبیا دەکات و ئاسایش بۆ ئەم وڵاتە دەگەڕینێتەوە.
دەیڤید کامێرۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت، لیبیا لە دۆخێکی مەترسیداردایە، ئەم مەترسیە بە هۆی چوونەدەرەوەی هەرچی زیاتری پەنابەران و جێگیربوونی گروپە تیرۆرستیەکانی وەک داعش لە سەر خاکی لیبیا، بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ئەم وڵاتە. هەر بۆیە لە بەرژەوەندی لیبیادایە ئاسایش لەم وڵاتە جێگیر ببێت.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە درێژەدا دەلێت، یەکێتی ئەوروپا هەوڵی ئەوەیە بە جددی رووبەڕووی قەیرانی پەنابەران ببێتەوە، هەر بۆیە بریتانیا بەم ئاراستەیە هەنگاو دەنێت، بۆ ئەم مەبەستە پێش بە هاتنی زۆرتری پەنابەران دەگرێت و ئەو پەنابەرانەش دەگەڕێنێتەوە کە گەیشتوونەتە سنوورەکانی ئەوروپا.