نوچەنێت-شفقنا
سەرۆکی وڵاتانی ئەندام لە جی 7 لە راگەیێندراوی کۆتایی خۆیدا روسیا ،چین و کۆریای باکوور مەحکووم دەکات.
بە پێی بەشی عەرەبیی رۆیتەرز، بەیانی ئەمڕۆ هەینی27ی مەی، سەرۆکی وڵاتانی ئەندامی جی 7 لە شاری کەناری شیما سەربە پارێزگای مینە لە باشووریی رۆژهەڵاتی ژاپۆن، بە دەرکردنی راگەیێندراوێک بە توندی رەخنە لە هەندێک کاروکردەوەی روسیا، چین و کۆریای باکوور دەگرێت.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتەی رۆیتەرز، سەرۆکی وڵاتانی ئەندامی جی 7 روسیا بە هۆی دابڕانی نیمچە دوورگەی کریما لە ئۆکرانیا مەحکوم دەکات. راگەیێندراوی کۆتایی جی 7، هەروەها رەخنە لە سیاسەتەکانی کۆریای باکوور دەگرێت، لە پەیوەندی لە گەڵ تاقیکردنەوەی ئەتۆمی و موشەکی و، بە بێ ئەوەی ناوێک لە چین ببات. سەبارەت بە گۆڕانکاریەکانی دەریای چین، نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و جارێکی تر جەخت لە چارەسەری ئاشتیانەی ناکۆکیەکانی ئەو ناوچەیە دەکاتەوە.