لایه‌نگرانی یه‌كگرتووی ئیسلامی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌رپرسی ده‌زگای پاراستن و داوای ئازاد كردنی گیراوه‌كانییان ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
وه‌ك پێشتر بانگه‌شه‌ی بۆ كرا، ئه‌مشه‌و لایه‌نگرانی یه‌كگرتووی ئیسلامی، به كۆمێنت هێرشیان كرده سه‌ر له لاپه‌ڕه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سروبارزانی به‌رپرسی ده‌زگای پاراستن و داوای ئازاد كردنی گیراوه‌كانییان ده‌كه‌ن.
ئه‌مشه‌و له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سور بارزانی به‌رپرسی ده‌زگای پاراستن، لایه‌نگرانی یه‌كگرتووی ئیسلامی به كۆمێنته‌كانیان، داوای ئازاد كردنی گیراوه‌كانیان ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن ئیتر باره‌گاكانیان نه‌سوتێنن، گه‌نجانی یه‌كگرتوو له زۆربه‌ی كۆمێنته‌كانیاندا نوسیویانه “من یه‌كگرتووم مه‌مسوتێنن، ئه‌ندامه سه‌ربه‌زه‌كانم ئازاد بكه‌ن”.
