نوچه- ته‌له‌گراف
چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی دزه‌پێكراوی داعش، سه‌باره‌ت به ئه‌و كه‌سه‌ی كه داعش ناوی ناوه ” فه‌رمانده‌ی سنور” كه یه‌كێكه له فه‌رمانده گه‌وره‌كانی به‌رپرس له به‌سه‌ربازكردنی هه‌زاران جیهادی بیانی، ئاشکرابووە.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی داعش ناوی ته‌راد محه‌مه‌د جه‌ربایه و هاوڵاتیه‌كی عێراقییه و ته‌مه‌نی 37 ساڵه و له‌ناو داعش به ئه‌بو محه‌مه‌د شیمالی ناسراوه، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ئاسانكاری بۆ 6000 جه‌نگاوه‌ری بیانی كردوه بۆ هاتنه ناو ریزه‌كانی داعش له سوریا .
سێیه‌كی ئه‌و چه‌كدارانه كه رێژه‌یان 18 هه‌زار جه‌نگاوه‌ر ده‌بێت وله ماوه‌ی ساڵانی 2013 و 2015 په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه، جه‌ربا به نێوه‌ندگیر وه‌سف ده‌كه‌ن كه ناوی خراوه‌ته سه‌ر لیستی قبوڵ كردنییان له‌ناو داعش.
ته‌له‌گراف ده‌ڵێت ،جه‌ربا یارمه‌تی ژماره‌یه‌ك له هێرشكه‌رانی پاریسی داوه بۆ هاتنه ناوه‌وه و دووباره چوونه ده‌ره‌وه‌یان له‌سوریا، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه كه كوژرانی 130 كه‌سی لێكه‌وته‌وه.
جه‌ربا كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سعودیه، كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراوه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، خه‌ڵاتێكی به نرخی 5 ملیۆن دۆلار دابین كردوه بۆ هه‌ركه‌سێك كه زانیاری ده‌رباره‌ی شوێنی جه‌رباوه پێبدات.
به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌و قه‌باره گه‌وره‌یه‌ی توانای جه‌ربا پیشانده‌ده‌ن، بۆ به‌سه‌رباز كردنی جیهادیه بیانیه‌كان له‌ناو ریزه‌كانی داعشدا.
پێده‌چیت جه‌ربا زۆر نزیك بوبێت له ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی داعش، له‌كاتێكدا له به‌غدا بووه و له ساڵی 2005 چوه‌ته ناو قاعیده و دوای ئه‌وه گۆڕاوه بۆ داعش.
هه‌زاران جه‌نگاوه‌ری بیانی له رێگه‌ی سنوره‌كانی توركیاوه هاتونه ناو سوریا، تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌نقه‌ره له‌ژێر فشاری نێوده‌وڵه‌تی رێوشوینی توندی گرته‌به‌ر له‌سه‌ر سنوره‌كان.