دەرهێنەری بەتوانا لوقمان غەریب، دەستی بە وێنە گرتنی فیلمی”گوڵچین و خەیاڵەکانی رۆستەم” کرد

0

نوچە.نێت

 

 

 دەرهێنەر لوقمان غەریب، بۆ نوچە نێت رایگەیاند کە “ناوەندی “GAV KURD ART” بۆ بەرهەم هێنانی هونەری کاری تلفزیۆنی و سینەمای کوردی دەستی بە قۆناغی شوتین، لە بەرهەمهێنانی فیلمی درێژ ” گوڵچین و خەیاڵەکانی رۆستەم” کرد.

ئەو هونەرمەندە ئاشکرایکرد کە ” ٢٥-٥ ،یەکەمین گرتەی فیلمەکە لە ئاواییەکانی ناوچەی بازیان تۆمار کرا”.

لوقمان غەریب وتیشی: ئەم فیلمە بە بەشداری ژمارەیەک هونەرمەندی ناسراوو خاوەن ئەزموونی کورد جێبەجێ دەکرێت لەوانیش هونەرمەندان” عەلی کەریم، حەمە رەشید هەرەس، شاناز محەمەد، عەبدولی حەمە جوان، بە کامێرای ژینۆ عومەر وێنە دەگیرێت. سیناریۆ دەرهێنانی فیلمەکە لەلایەن  “لوقمان غەریب” خۆیەتی.

لوقمان غەریب ئاماژەی بەوە کرد کە ” ئەم پرۆژەیە لە چوار چێوەی پرۆژەی بەرهەم هێنانی ٤ فیلمی درێژدا کە ناوەندی ناوبراو لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٥  وە دەستی بە ئەنجامدانی کردوە.

ئەو هونەرمەندە دەشڵێت” فیلمی “گوڵچین و خەیاڵەکانی رۆستەم”، ماوەی ١٢٠ خولەکە، مێژووی روداوەکانی  بۆ ساڵانی شەستەکان دەگەرێتەوە ، وا بریارە لەماوەی مانگێکدا کۆتای بەکاری بەرهەم هێنانی بهێنرێت”
u878f
jjuy
lopo
ut
hh
sdfghjkl

wertyu

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com