نوچه- بی بی سی
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، زۆرینه‌ی رێگا و پرده سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه‌یان داخستوه و هێزی ئاماده و پۆلیسی قه‌ڵاچۆ كردنی ئاژاوه‌گێڕییان له نزیك ناوچه‌ی سه‌وز بڵاوه پێكردوه، له ئه‌گه‌ری روودانی خۆپیشاندان كه داوای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆ گوتی، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ” مه‌یدانه‌كانی ته‌حریر وهه‌رمانه و خه‌لانی و ته‌یران و ئه‌نده‌لوس و ئه‌و رێگایانه‌ی ده‌چنه‌وه سه‌ریان داخستوه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌روه‌ها گوتی ” هێزی ئاماده و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕی، له چوارده‌وری ناوچه‌ی سه‌وز بڵاوه‌ی پێكراوه”.
زۆرینه‌ی خۆپیشانده‌ران له لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌درن و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه، هه‌موو رۆژی هه‌ینییه‌ك خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و داوای گۆڕینی وه‌زیره‌كان و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن.
هه‌فته‌ی پێشوو خۆپیشانده‌ران چوونه ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه، كه زۆرینه‌ی ده‌زگا گرنگه‌كانی حكومه‌تی لێیه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه داوا كرد، خۆپیشاندانه‌كان دوا بخرێت به مه‌به‌ستی هاوكاری كردنی هێزه ئه‌منییه‌كان له جه‌نگی گرتنه‌وه‌ی فه‌لوجه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیران ” چه‌ند گروپێكی دیاریكراو” ی به پلاندانان بۆ ” بارگرژی مه‌ترسیدار” تۆمه‌تبار كرد.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه كه ” چه‌ند راپۆرتێكی هه‌واڵگری ده‌ریخستوه كه چه‌ند گروپێكی دیاریكراو ده‌یانه‌وێت له هه‌ینی داهاتوودا بارگرژیی و دۆخێكی مه‌ترسیدار دروست بكه‌ن و، وڵات بخه‌نه دۆخی جه‌نگه‌وه”.
هه‌زاران كه‌س له سوپا و حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كدارانی هۆزه‌كان له ده‌روبه‌ری فه‌لوجه كۆبوونه‌وه له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی سه‌ربازی گرتنه‌وه‌ی فه‌لوجه و رزگاركردنی له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
فه‌لوجه یه‌كه‌م شاری عیراق بوو، كه داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت له مانگی كانوونی دووه‌می ساڵی 2014. شاره‌كه ده‌كه‌وێته 60 كیلۆمه‌تریی رۆژئاوای به‌غدا.