ئەنجومەنی ئیسلامی پاکستان پێشنیاری لێدانی ژنان دەکات

0

نوچە-بی بی سی

ئەنجومەنی ئایدیالۆژی ئیسلامی پاکستان، پێشنیارێکی بۆ ئەنجومەنی ئەیالەتی ئەم وڵاتە کردووە کە بەو پێیە پیاو بە شێوەی یاسایی مافی ئەوەی هەبێت، ئەگەر پێویستی بکات لەهاسەرەکەی بدات.

ئەم ئەنجومەنە سەبارەت بە پرسە ئایینیەکان راوێژ دەداتە دەوڵەت و ئەنجومەنی  پاکستان.

یەکێک لەم پێشنیارانە، رێگەدانە بە پیاو بۆ لێدانی هاوسەرەکەی بە شێوەیەکی ئارام، بە تایبەت لە پەیوەندی لە گەڵ چۆنیەتی جل لەبەرکردن، پەیوەندی لە گەڵ بێگانەو مل نەدان بۆ پەیوەندی سەرجێیی بێ ئەوەی کە پاساوێکی ئایینی هەبێت.

ئەم پێشنیارانەی ئەنجومەنی ئایدیالۆژی ئیسلامی پاکستان، کۆمەڵیک کاردانەوەی بەدواوە بوو.

ژنێکی رۆژنامەنووس لەم بارەوە نووسیویەتی: وەک پێشنیارێک بۆ کۆمەڵگای عەرەب لە سەدەی ٧ گونجاوە نەک بۆ ئەم سەردەمە.

ئەنجومەنی ئایدیالۆژی ئیسلامی پاکستان، هەروەها دژایەتی خۆی لە گەڵ قوتابخانەی تێکەڵاو راگەیاندووە و، لە هەوڵدایە پێش بەوە بگرێت کە ژن  وپیاو لە ئیدارە و نەخۆشخانەکان پێکەوە کار بکەن.

ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی مافی مرۆڤ ومافەکانی ژنان، ئەم پێشنیارانەی ئەنجومەنی ئایدیالۆژی ئیسلامی پاکستانیان لە دژی یاسایی بنچینەیی ئەم وڵاتە زانیوە  و رەخنەیان لێگرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com