نوچە-رادیۆ فەردا
بە پێی دوایین ئامار کە لە لایەن روانگەی مافەکانی مرۆڤ بۆ سوریا بڵاو بۆتەوە، لە میانەی شەڕی ناوخۆی ئەم وڵاتە کە پێنج ساڵە بەردەوامە، تا ئێستا زیاتر لە ٢٨٠ هەزار کەس گیانیان لە دەست داوە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، ئاماری کوژراوانی شەڕی ناوخۆی سوریا ٢٨٢هەزار و ٢٨٣ کەس راگەیەنراوە کە ٨١هەزارو٤٣٦ کەسیان خەڵکی مەدەنی و لەم نیوەدا ١٤ هەزار منداڵ و زیاتر لە ٩هەزارکەسیان ژنن.
بە پێی ئەم راپۆرتە ژمارەی کوژراوانی گروپە غەیرە جیهادیەکان زیاتر لە ٤٠ هەزار کەسە، هەروەها لەگروپەتوندڕەوەکان ،بە تایبەتی شەرڤانانی بیانی نزیکەی ٤٧ هەزار کوژراون.
روانگەی مافەکانی مرۆڤ، هەروەها بەڵگەکانی پەیوەندیدار بە کوژرانی ١٠٠هەزار کەس لە هێزەکانی لایەنگری دەوڵەتی سوریای کۆکردۆتەوە کە لەم رێژەیە ٥٦هەزارکەسیان لەسەربازانی سوپای سوری پێکدێن.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کە تا ئێستا ناسنامەی ٣هەزارو ٥٠٠ کەس لە کوژراوەکان روون نییە.
روانگەی مافەکانی مرۆڤ کە لە لەندەن جیگیرە، بە یارمەتی و هاوکاری تۆڕێکی بەربڵاو لە چالاکانی خۆجێی لە دەستپێکی شەڕی ناوخۆی سوریا لە مارسی ٢٠١١وە، خەریکی کۆکردنەوە وتۆمارکردنی ئامار و زانیاری و بەڵگەکانی پەیوەست بە زیانی گیانیشەڕی ناوخۆی ئەم وڵاتەیە.