جی ٧ دەربارەی مەترسییەکانی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دەدات

0

نوچە-بی بی سی

سەرکردەی وڵاتانی ج٧ لە کۆبوونەوەی خۆیان لە ژاپۆن رایانگەیاندووە، کە دەنگ دان بە چوونەوە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا هەڕەشەیەکی جددیە بۆ سەر گەشەی ئابوری جیهانی.

ئەم گروپە لە راگەیێندراوی کۆتایی خۆیدا هۆشداری دەدات، کە چوونەوە دەرەوەی بەریتانیا رەوتی روو لە گەشەی بازرگانی جیهانی، وەبەرهینان و کار لە بار دەبات.

لە راگەیێندراوی کۆتایی وڵاتانی جی ٧ تیشک خراوەتە سەر ئەو کێشە و گرفتانەی، کە  ئابووری و ئاسایشی جیهانیان خستۆتە مەترسییەوە.

دەیڤیڤ کامێرۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ مانەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا کەمپەینێکی رێکخستووە و، بە پێیئەنجامی دوایین راپرسییەکان  سەنگ و قورسایی لایەنگرانی مانەوە لە یەکێتی ئەوروپا زۆرترە.

ئەم هۆشداریەی جی ٧ لە کاتێکدایە کە بەریتانیا خۆی بۆ ئەنجامدانی راپرسییەکە ئامادە دەکات، کە بڕیار وایە ٢٣ی جونەی بەرێوەبچێت.

دوای دوو رۆژ گفتوگۆ، سەرکردەی وڵاتانی ئەمریکا، کەنەدا، بەریتانیا، ئیتالیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و ژاپۆن جەختیان لەوە کردۆتەوە، کە گەشەی ئابوری جیهان ئەولەوییەتی یەکەمە.

جی ٧ بەڵێنی داوە، کە بە شێوەی بە کۆمەڵ بەدواداچوون بۆ مەترسییەکانی سەر گەشەی جیهانی و سیستمی نێودەوڵەتی بکەن، بە تایبەت هێرشە تیرۆریستیەکان و رادیکاڵیزم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com