نوچه‌نێت-هه‌ولێر
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك به خۆپیشاندانه‌كانی رۆژانی هه‌ینی له عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه 26ی ئایار رایگه‌یاند، كه چه‌ند گرووپێك ده‌یانه‌وێ دۆخی به‌غدا تێكبده‌ن و وه‌ك خه‌ڵكانێكی “مه‌ترسیدار” ناوی هێنان.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی نووسینگه‌ی عه‌بادیدا هاتووه “سه‌رۆكوه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، فه‌رمانی به وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه به ئه‌ركه‌كانی خۆیان هه‌ستن له پاراستنی هاوڵاتییان و موڵكه گشتیی و تایبه‌ته‌كانی به‌غدا، ئه‌ویش چونكه ئێستا فه‌رمانده‌یی پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی به‌غدا سه‌رقاڵی شه‌ڕی رزگاركردنی فه‌للوجه‌ن”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه “له رێگه‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وتووه، كه چه‌ند گرووپێك ده‌یانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك دۆخی به‌غدا ئاڵۆز بكه‌ن”.
نوسینگه‌ی عه‌بادی ده‌ڵێت “هیچ تێكدانێكی بارودۆخ جێگه‌ی قبوڵكردن نییه، به‌تایبه‌ت كه پێشووتر كه‌سانی هه‌لپه‌رست له‌نێو خۆپیشانده‌رانه‌وه ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و، دزه‌یان كردووه‌ته ناو باڵه‌خانه حكومییه‌كان. ئیدی ئه‌وه ده‌خوازرێ كه رێگه‌یان لێبگیرێ و یاسا بسه‌پێنرێ”