نوچه‌نێت-هه‌ولێر
موفتی سوننه‌كاتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له فه‌للوجه ده‌یكات ده‌بێته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی تایفه‌گه‌ری و، ئەوان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاراسته ده‌كرێن.
رافع روفاعی موفتی سوننه‌كانی عێراق ده‌ڵێت، كاره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی فه‌للوجه جێگه‌ی قبوڵ نین، له عێراقدا حكومه‌تێك بوونی نییه كه توانای بڕیاردانی سیاسی هه‌بێ. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، تۆپبارانی فه‌للوجه ته‌نیا بۆ كوشتاری خه‌ڵكی سڤیلی شاره‌كه‌یه نه‌ك دژی داعش.
ئه‌و وتانه‌ی روفاعی له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدایە، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای نیوزی به‌ریتانی كه پێنجشه‌ممه 26ی ئایار له‌گه‌ڵی سازدرا.
له درێژه‌ی وته‌كانیدا روفاعی دەڵێت، ئه‌وه‌ی له فه‌للوجه ده‌گوزه‌رێ شه‌ڕی تایفه‌گه‌رییه و سه‌ره‌نجامه‌كه‌یشی له شه‌ڕه‌كانی تكریت و دیاله خراپتر ده‌بن.