نوچە.نێت
ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی كارلا أورتيز Carla Ortiz، لە ٢٤ مانگی مایو، سەردانی شوێنی تەقینەوەکان بەتایبەت هەردوو شاری” جبلة وطرطوس” لە سوریا دەکات، کە لەئەنجامی تەقینەوەی ئیرهابی رویداوە.
ئەم هونەرمەندە، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فیسبوک نوسیویەتی” لەسەعات ١ دوای نیوەرۆ گەشتمە ووڵاتی سوریا، کاتێ خەبەرم بویەوە سەعات ١ دوای نیوەرۆ دەبوو، گوێم لەدەنگی دەیەها تەقینەوە بوو، شوێنی تەقینەوەکانیش زۆر دور نەبوو تەینا ٢٠ دەقەی پێدەچوو بۆ ئەو شوێنە”.
کارلا، تەمەن ٣٩ ساڵ دەڵێت” کاتێ رۆشتمە سەردانی شوێنەکە، بینیم خەڵکەکە پەشۆکابوون هەموو هەڵدەهاتن، کتێب و کاغەزی سوتاو بڵاو بوبویەوە، شوێنی تەقینەوەکان زۆر ترسناک بوو”.
شایەنی باسە، ئەم هونەرمەندە ئەمریکیەکارلا، چاوی بە چەندی خەڵکی ناوچەکە دەکەوێت و کە بریندراەکانیان دەگواستەوە بۆ خەستەخانە.




