نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26-5-2016، عادل جوبێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه رایگه‌یاند “قاسم سلێمانی، سوپای پاسداران و فه‌یله‌قی قودس له لیستی تیرۆریزمدان”.
عادل جوبێر، له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له گه‌ڵ میدیا رووسییه‌كان گوتی، له روانگه‌ی سعودیه‌وه، هه‌بوونی قاسم سلێمانی له عێراق بابه‌تێكی ئێجگار خراپ و نه‌رێنییه.
جوبێر هه‌روه‌ها گوتی “سوپای پاسداران له دژی گه‌لی سوریا ده‌جه‌نگێ، له جه‌نگه‌كانی ناو عێراقدا تێوه گلاه‌وه و له ناوچه‌گه‌لی دیكه‌ی جیهانیش خه‌ریكی كاری تێكده‌رانه‌ن”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه دەڵێت “ئه‌وه‌ی قاسم سلێمانی و پاسداران له عێراق پێی هه‌ڵده‌ستن، له لایه‌ن ئێمه‌وه قبوڵنه‌كراوه”.
جوبێر ره‌تیكرده‌وه قاسم سولێمانی به هه‌ماهه‌نگی ئێران و ئه‌مریكا هاتبێته عێراق و گوتی، هه‌بوونی ئه‌و له عێراق ته‌نیا به به هه‌ماهه‌نگی به‌غدا و تارانه.
له درێژه‌ی وته‌كانیدا وه‌زیره سعودیه‌كه گوتی “ئه‌وه‌ی ئێمه له سعودیە هه‌راسان ده‌كات، ئه‌وه‌یه ئێران رێز له بنه‌مای دراوسێیه‌تی باش ناگرێ” له گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه له‌وه‌ی “ئێران بۆی نییه ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی بكات، چونكه ئه‌و كاره‌ی ئێران، فیتنه‌ی تایفه‌گه‌ری زیاترده‌كات و یاریده‌ی چه‌سپاندنی ئاسایش و ئارامی نادات “.
لێدوانه‌كانی سعودیه دوای ئه‌وه‌هات، کە ئێران به فه‌رمی رایگه‌یاند، قاسم سلێمانی به‌شداره له شه‌ڕی هێزه عێراقیه‌كان له دژی داعش.