نوچه‌نێت-ئه‌نه‌دۆڵ
هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژه بە داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا رایگه‌یاند 4 هەزار چه‌كداری هۆزه سوننه‌كان به‌شداری شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه ده‌كه‌ن، لە هه‌مانكات جه‌ختیكرده‌وه كه هیچ پلانێك له ئارادا نییه بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بچنه ناو شاره‌كه.
عه‌قید ستیڤ وارن، وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی “4 هه‌زار جه‌نگاوه‌ری هۆزه سوننه‌كان شانبه‌شانی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شداری شه‌ڕی فه‌للوجه ده‌كه‌ن و ده‌چنه ناو شاره‌كه، به‌ڵام جه‌نگاوه‌رانی حه‌شدی شه‌عبی، ته‌نیا له چوارده‌وری شاره‌كه ده‌مێننه‌وه و ناچنە ناو شارەکە”.
وارن لە درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی “حه‌شدی شه‌عی هێزێكی گرنگن، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ئێمه نه په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵیان هه‌یه و نه شوێنه‌كانیان ده‌زانین، بۆیه ناتوانین له ئاسمانه‌وه بیانپارێزین چونكه نامانه‌وێ زیانیان لێبده‌ین”.
وارن گوتوویه‌تی، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی 30 هێرشی كردووه‌ته سه‌ر داعش له فه‌للوجه و، هێزه عێراقییه‌كان پێنج كیلۆمه‌تر چوونه‌ته‌پێش و 50 هه‌زار خه‌ڵكی سڤیل له ناو شاره‌كه ماون.