نوچە-تەسنیم
نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا دەڵێت، پێکهێنانی حکومەتی فیدڕاڵی لە پلانی ئەواندا نییە.
بە گوێرەی روسیا الیوم، ستێفان دی مستۆرا نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا دەڵێت: وێڕای ئەوەی کە ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی ئاسایش راپۆرتێک دەربارەی ئایندەی وتووێژەکانی دەخرێتە روو ،پێویستە کە وتووێژەکانی سوریا لە سەر بنەمای سەقامگیری و ئاگربەست و یارمەتییە مرۆڤ دۆستانەکان دەست پێ بکاتەوە.
دی مستۆرا ئەوە دەخاتە روو، کە گەیاندنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بە سوریا لە رێگەی زەمینیەوە گونجاوترە، بەڵام بە سەرنجدان بە مەترسییەکان بڕیارماندا کە ئەم یارمەتیانە لە رێگەی ئاسمانییەوە بگاتە سوریا.
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت: لە ئەگەر بەردەوامبوونی شەڕی سوریا ناکرێ چاوەڕوانی دەسپێکردنەوەی وتووێژەکانی ئاشتی لە مانگی رەمەزاندا بین.
دی مستۆرا سەبارەت بە دیاریکردنی کاتی دەستپیکردنەوەی وتوویژەکانی ئاشتی سوریا رونیکردەوە، کە لە دوای راپۆرتەکەی ئەنجومەنی ئاسایش دەتوانێ کاتێکی دیاریکراو رابگەیێنێت.