نوچە-میهر
باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: رێگە بە داعش و قاعیدە نادەین کە لە ئەفغانستانەوە ئەمریکا بکەنە ئامانج.
بە گوێرەی رۆژنامەی پاکستان، باراک ئۆباماسەرۆککۆماری ئەمریکا، لە دانیشتنی لوتکەی وڵاتان لە تۆکیۆ دەڵێت: لە ئەفغانستان لە دژی داعش ئۆپەراسیۆنی شوێندانەرمان ئەنجام دا. ئەمریکا رێگە بە داعش و قاعیدە نادات لە ئەفغانستان بەهێز بن و، لەوێوە ئەمریکا بکەنە ئامانجی خۆیان.
ئۆباما ئەوەش دەخاتە روو، کە چاوەڕوان نەدەکرا کەسێکی لیبراڵ دیموکرات ببێتە سەرکردەی تاڵیبان. دەبێ تاڵیبان لەوە ئاگادار بێت، کە بێجگە لە وتووێژ هیچ رێگەیەکی لەبەردەمدا نییە. ئۆباما دڵنیایی دەداتە تاڵیبان کە دەبێ بۆ هەتایە ئەوە لە بیر بکەن کە بۆ جارێکی دیکە بیر لە گرتە دەسەڵاتی ئەم وڵاتە بکەنەوە.
ئۆباما هەروەها دەستپێکردنەوەی وتووێژەکانی ئاشتی لە گەل تاڵیبان، بە دوور دەزانیت لە هەمان کاتدا دەڵێت: ئەگەر تووێژەکان سەرلەنوێ دەست پێبکەنەوە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە پشتگیری لێدەکەن.
سەرکردەی تاڵیبان بەرامبەر بە داواکاری ئەمریکا و ئەفغانستان، لە پەیوەندی لە گەڵ پەیوەست بوونی ئەم گروپە بە وتووێژەکانی ئاشتی وەڵامی نەرێنی داوەتەوە.