نوچە-خبر فارسی
وەزیری دەرەوەی سعودیە، کە بۆ بەشداری کردن لە چوارەمین دانیشتنی روسیا و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو سەردانی مۆسکۆ کردووە رادەگەیینێت، لە گەڵ مۆسکۆ سەبارەت بە خاڵە جی ناکۆک و جیاوازەکان دەکەوێتە وتووێژەوە.
بە گوێرەی”النشرە”، عادل جەبیر وەزیری دەرەوەی سعودیە باس لەوە دەکات، کە وڵاتەکەی خوازیارە پەرە بە پەیوەندیەکانی لە گەڵ روسیا بدات.
عادل جەبیر ئەوەش دەخاتە روو، کە لە پەیوەندی لە گەڵ چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم لە گەل روسیا رێککەوتوون، هەروەها لە پلانیاندایە چەند خاڵی جێی ناکۆک لە پەیوەندیەکانی نیوان هەردوو وڵات، لەوانە کەیسی وڵاتانی ئێران، یەمەن و سوریا لە گەڵ روسیا بخەنە بەر باس وگفتوگۆ.
جێی ئاماژەیە چوارەمین دانیشتنی نیوان روسیا و ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٦ی مەی لە مۆسکۆ دەستی پیکرد وسێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە سەرەتای دانیشتنەکەدا جەختی لە کارامەبوونی دانیشتنەکە کردۆتەوە.