نوچە-مێهر
مارک تونەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: دەوڵەتی ئەمریکا پێشنیاری ئاشتی خستۆتە بەردەم مەلا هەیبوتوڵا ئاخوندزادە، کە وەک سەرۆکی نوێی تاڵیبان هەڵبژیردراوە.
مارک تونەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە: تاڵیبان ئێستاش دەرفەتی ئەنجامدانی وتووێژی ئاشتی لە بەردەمدایە و ئەمریکا دەیەوێت، کەڵک لەم دەرفەتە وەربگرێت.
دانی پێشنیاری ئاشتی بە سەرکردەی تاڵیبان لە کاتیکدایە، کە دوینێ چوارشەممە ٢٥ی مەی، نوسینگەی سەرۆککۆماری ئەفغانستان هۆشداری دابووە سەرکردەی تاڵیبان، کە دەست لە شەڕ و توندوتیژی هەڵبگرێ، ئەگەر نا چارەنووسی مەلا ئەختەر مەنسورچاوەڕێی دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هیواداری دەردەبڕێ کە سەرکردەی نوێی تاڵیبان پێشنیاری وتووێژەکانی ئاشتی قبووڵ بکات.
مارک تونەر لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا، کە ئەگەر مەلا هەیبەتوڵا پێشنیاری ئاشتی رەتبکاتەوە، ئایا دوچاری چارەنووسی مەلا مەنسور دەبێت؟ دەڵێت: ئەم بابەتە لە ئێستادا پێشبینی ناکرێت.