نوجە-تەسنیم
سەرکردەی نوێی تاڵیبانی ئەفغانستان، لە یەکەمین پەیامی خۆیدا وێڕای رەتکردنەوەی وتووێژەکانی ئاشتی و پەیوەست بوون بە حزبی ئیسلامی رووی قسەکانی دەکاتە دەوڵەتی کابول و دەڵێت: موسوڵمان هیچ کات خۆی تەسلیمی کافر ناکات و، گوڵبەدین حیکمەتیار بە ئەشرەف غەنی، وەڵامی ئەرێنییە بۆ سەرۆککۆماری ئەمریکا.
بو گوێرەی داوەن نیوز، مەلا هەیبەتوڵا، سەرکردەی نوێی تاڵیبان بە بڵاوکردنەوەی ئەم نامە دەنگییە، وتووێژەکانی ئاشتی ئەفغانستان رەتدەکاتەوە.
سەرکردەی تاڵیبان، وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی تاڵیبان دەڵێت: تاڵیبان کۆمەڵێک سەرکردەی لێوەشاوەی هەبووە، کە بەردەوام مەیدانی شەڕیان گەرم راگرتووە. هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە تاڵیبان لە دوای مەرگی، مەلا عومەر بەهێزتر بووە.
مەلا هەیبەتوڵا دەڵێت: رشتنی خوێنێ مەلا ئەختەر مەنسور، بە دڵنیاییەوە ئەنجامی خۆی دەبێت و ئێمە غەم و خەفەتی خۆمان گۆڕەپانی شەڕ بە کاردێنین.