نوچەنێت
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق، داوای لە خۆپیشاندەران کرد به هۆی دەستپێکردنی هەڵمەتی ڕزگاركردنی شاری فەلوجه، خۆپیشاندانەکەیان دوا بخەن.
عەبادی کەمێک پێش ئیستا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “هێزە ئەمنیەکان سەرقاڵی پرۆسەی ڕزگار کردنی شاری فەلوجەن، بۆیە داوا لە خۆپیشاندەران دەکەم خۆپیشاندانی سبەی هه‌ینی بۆ کاتێکی تر دوا بخەن”.
ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی قه‌زای فه‌لوجه له‌خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای ئه‌نبار، له رۆژی دوشه‌ممه‌وه به‌رده‌وامه، دوێنێش سوپا‌و حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كدارانی هۆزه‌كان، گه‌یشتنه ده‌روازه‌ی قه‌زاكه پاش كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك.
عەبادی گوتی “هێزە ئەمنیەکانی عیراق، سەرقاڵی پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیلی فەلوجەن و نامانەوێت بە شتی ترەوە سەرقاڵ بکرێن”.
بەیاننامەکەی عەبادی لە کاتێکدایە ئەمڕۆ پێنج شەمە عەبادی، بە یاوەری سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمان و عەبدولەتیف ئەلهەمیم سەرۆکی وەقفی دیوانی سوننی و سەلمان جومەیلی وەزیری پلاندانانی عێراق، گەیشتە ژووری ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی فەللوجە.