وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا: گەمارۆ سەرەتاییەکانی سەر ئێران لە جێی خۆیەتی

0

نوجە-شفقنا

جێگری وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، بۆ کاروباری تیرۆریزم و زانیاری دارایی لە لێدوانێکدا جەخت و پێداگری لە سەرجێبەجێکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران دەکاتەوە، کە لایەنی غەیرە ئەتۆمییان هەیە.

ئازام زوبین دەڵێت: ئەگەر چی سەبارەت بە پابەندبونمان لە پەیوەندی لە گەڵ رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران قسە و باسی زۆر کراوە،بەڵام دەبێ بە رونی و بە ئاشکرا مەبەستمان لە هەڵگیرانی گەمارۆکانی سەر ئێران بخەینە روو.

جێگری وەزارەتی خەزێنداری ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆریزم و زانیاری دارایی  دەڵێت: جگە لە چەند خاڵی دیاریکراو نەبێت، تێکڕای گەمارۆکانی سەر ئێران لە جێی خۆیەتی. ئێمە سەبارەت بە پەیوەند دانی ئێران بە سیستمی دارایی ئەمریکاوە هیچ بەڵێنێکمان نەداوە.

زوبین ئەوەش دەخاتە روو، کە ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دژی سەقامگیری ناوچەکە دەجووڵێتەوە،هەر بەم هۆیەوە دەبێ بخرێتە ژێر گەمارۆ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com