نوچە-ئیسنا
وتەبێژی پێنتاگۆن دەڵێت، ئەمریکا لە پلانیدا نییە کە لە گەڵ روسیا ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی داعش لە سوریا بەڕێوەببات.
بە گوێرەی ئیسنا، وتەبێژی پێنتاگۆن لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی سپۆتنیک ئەنجامدانی ئەپەراسینۆ هاوبەشی لە گەڵ سوریا رەتکردۆتەوە.
مارک تونەر، وتەبیژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێشتر رایگەیاندبوو، کە واشنتۆن هاوکاری هێزەکانی یەپەگەدەکات بۆ ئازادکردنی شاری رەقە، بەڵام لەم بارەوە هیچ ئاماژەیەکی بە هاوکاری و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە گەڵ روسیا نەکردبوو.
وتەبێژی پێنتاگۆن جەخت لەوە دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی لە ئێستادا هیچ پلانێکی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هاوبەش لە گەڵ روسیا نییە و دەڵێت: پینتاگۆن ئیستا کار لە سەر یاداشتی لێک تێگەیشتن لە گەڵ وەزارەتی بەرگری روسیا دەکات، بۆ دڵنیابوون لە سوڕانەوەی ئەمن لە هەرێمی ئاسمانی سوریا.
بە گوتەی تونەر، واشنتۆن بەردەوام لە گەڵ روسیا وئەو وڵاتانەی کە پشتگیری شەڕ و پێکدادانەکانی سوریا دەکەن لە گفتوگۆدایە.
ئەم لیدوانەی تونەر لە لاتێکدایە کە سێرگی لاڤرۆف، وەزیری دەرەوەی روسیا هاوکات لە گەڵ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی شاری رەقە، جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئەگەر واشنتۆن و مۆسکۆ بە شێوەی لە رووی زەمینی و ئاسمانییە لە دژی تیرۆریزم هەماهەنگ بن، هێرشە تەمام عەیارەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی پایتەختی داعش خێراتر و ئاسانتر دەبێت و، لەم بارەوە مۆسکۆ ئامادەیی تەواوی هەیە.