سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا: قەیرانی پەنابەران پرسێکی نێودەوڵەتییە

0

نوچە-رادیۆ فەردا

دۆناڵد توسک، سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا دەڵێت، قەیرانی پەنابەران پرسێکی جیهانییە و دەبێ هەموو ئەندامانی کۆمەڵگای نیودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی یەکگرتوو بن.

دۆناڵد توسک کە بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنی لووتکەی وڵاتانی جی ٧ سەردانی ژاپۆنی کردووە، دەڵێت: ئاساییە کە ئەوروپا بە هۆی هەڵکەوتەی جیگرافیاییەوە گرنگترین بەرپرسایەتی لە پەیوەندی لە گەڵ قەیرانی پەنابەران لە ئەستۆیە، بەڵام کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت ئەو راستییە قبوڵ بکات کە ئەم قەیرانە لە بنەڕەتدا پرسێکی جیهانییە.

توسک هەروەها داواکارییەک روبەرووی ئەو کەسانە دەکاتەوە، کە رەخنە لە ئەوروپا دەگرن و دەڵێت:هاوکات بیر لە چارەسەرەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە بدەن و ئەوەش لە بیر نەکەن کە ئەوروپا تاکو ئێستا کۆمەڵێک هەنگاوی باشی هەڵگرتووە.

قەیران و شەپۆلی پەنابەران و کۆچبەرانبەرەو ئەوروپا، لە ساڵی رابردوو گەیشتە ئەوپەڕی خۆی و لەو ماوەیەدا ١ ملیۆن  و٣٠٠هەزار کەس، بە شێوەی نایاسایی خۆیانگەیاندووەتە ئەم کیشوەرە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com