زاڵمای خەلیلزاد: رێککنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکانی عیراق لەوانەیە جیابوونەوە بەدوای خۆیدا بهێنێت

0

نوچەنێت

دیپلۆماتکارێکی ئەمریکی رایدەگەیەنێت، رێک نەکەوتنی لایەنە عێراقییەکان لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات، لەوانەیە جیابوونەوە بە دوای خۆیدا بهێنێت.

زاڵمای خەلیلزاد، باڵێۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق لە چاوپێکەوتنێکی (شەرقولئەوسەت)دا رایگەیاندووە، کە گۆڕانی سنوورەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داڕشتنەوەیان، رۆژەڤی ناوچەکەیە بە تایبەت عێراق و سوریا.

زاڵمای خەلیلزاد ئاماژەی بە هەوڵەکانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژەی سەربەخۆیی باشوری کوردستان کردووە و رایگەیاندووە، بارزانی لە پەیامەکەیدا بواری بە ئاشتییانە جیابوونەوەی لە عێراق هێشتووەتەوە.

ئەو دیپلۆماتکارە پێیوایە لە عێراق و سووریا، ئەگەر نەتەوە و تائیفەکان نەگەنە رێککەوتن لەسەر دەسەڵات، ئەوا لەوانەیە جیابوونەوە ببێتە جێگرەوەی پێکەوە ژیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com