نرخی نەوت گەیشتە 50 دۆلار

0

نوچەنێت

دوای 7 مانگ لە دابەزینی نرخی نەوت، ئەمڕۆ ئاستەکانی 50 دۆلاری تێپەڕاند، کەمبوونەوەی ئاستی یەدەگی سوتەمەنی لە ئەمریکاش پاڵنەرێکی ئەرێنی بوو بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەپێی داتاکانی کەرتی وزەی ئەمریکا، ئاستی سووتەمەنی یەدەگکراوی ئەمریکا بە قەبارەی 4.2 ملیۆن بەرمیل پاشەکشەیکردووە، ئەمەش نزمترین ئاستە لە ماوەی هەفتەی رابردوو.
لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان، لە رۆژی پێنجشەممە 26-5-2016، نرخی نەوتی خاوی برێنت توانی ئاستی 50 دۆلار بشکێنێت و بۆ ماوەی 3 کاژێر لە دوای کرانەوەی بازاڕەکان لەسەر ئەو ئاستە جێگیر ببێت.
لە سەرەتای مامەڵەکانی رۆژی پێنجشەممە، یەك بەرمیل لە نەوتی خاوی برێنت لە ئاستی 50 دۆلار و 10 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی یەک بەرمیل لە نەوتی خاوی تێکساسیش بەرامبەرە بە 49 دۆلار و 88 سەنت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com