نوچە.نێت
هونەرمەندی یەمەنی بەلقیس ، نامەیەکی رێزو خۆشەویستی ئاراستەی هونەرمەند “نەوال کوێتی” دەکات.
بەلقیس، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تویتر” رێز خۆشەویستی ئاراستەی نەوال کوێتی دەکات. ئەوەش لەدوای ئەو لێداوانانەوە هات، کە لەبەرنامەی ET عەرەب، لەسەر بەلقیس ئاماژەی پێکردبوو کە” گوایا لەمەیدانی هونەریدا جگە لەچەندین مونافس، وەکو ئەحلام ،هتد،، پیرۆزبای لەسەرکەوتنەکانی بەلقیس دەکات کە لەمەیدانی هونەریدا بە مونافسی خۆی دەزانێت”.
نەوال ئاماژەی بەوەش کرد کە” بەلقیس، لەماوەی رابردوو لە ئاهەنگێکدا لەگەڵ گۆرانی بێژی جیهانی ئەندريا بوتشيللي گەورەترین سەرکەوتنی تۆمار کردوە”.
هونەرمەندی یەمەنی بەلقیس لەدوای ئەو لێدوانەی نەواڵ کوێتی رایگەیاند و ووتی ” شەرەفێکی گەورەیە بۆ من کە هونەرمەندی گەورەی عەرەب نەوال کوێتی لە چاوپێکەوتنێکدا باسی کردوە”.
بەلقیس دەشڵێت” لە راستیدا هونەرمەند نەوال کوێتی قوتابخانەیە دەبێت لێی فێر ببین، نەوال سەنگ و قورسایی خۆی هەیە ، لەپێش هونەر، رەوشت و ئسلوب و هەڵسوکەوتی جێگەی سەرنجی هەموان بوە”.

