نوچە-دەنگی ئەمریکا
ئاویگدور لیبرمەن، سەرۆکی یەکێک لە پارتە راستڕەوەکانی ئیسرائیل، لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە بۆ پەیوەست بوون بە دەوڵەتی ئێئتلافی ناوبراو گەیشتە رێککەوتن و، بەم پێیە دەبێتە وەزیری بەرگری ئیسرائیل.
لیبرمەن سەرۆکی ێزبی”ئیسرائیل،ماڵی ئێمە”یە کە پێشتر، دوو دەورە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئیسرائیل بووە.
دانانی لیبرمەن لە کاتێکدایە، کە پێشتر موشێ یەلعون، وەزیری بەرگری پێشووتری ئیسرائیل کە سەر بە پارتی دەسەڵاتدار واتە پارتی لیکودە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە هاوپەیمانی نەتانیاهۆ لە گەڵ حزبەکەی لیبرمەن، دەستی لە کار کێشابووەوە.
یەلعون پیشتر هۆشداری دابوو، کە کەسانی مەترسیدار و توندڕەو لە ئیسرائیل باڵا دەست دەبن.
ئاویگدور لیبرمەن، کۆچبەری یەکێتی سۆڤیەتی پێشووە و بە لێدوانی توندڕەوانە بەناوبانگە. یەکێک لە دژبەرانی دەوڵەتی خۆبەرێوەبەری فەلەستین و وتووێژەکانی ئاشتییە.