نوچه- ئاژانسی هه‌واڵی میهر
ئێران به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و ئاشكرا رایگه‌یاند، لیوا قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس، له جه‌نگی كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌دا ئاماده‌یی هه‌یه،. به‌پێی هه‌واڵێك كه ئاژانسی میهری سه‌ر به سوپای پاسداران رژی چوارشه‌ممه بڵاوی كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ” لیوا سوله‌یمانی گه‌یشتوته ناوچه‌ی فه‌لوجه، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی جه‌نگی ئازاد كردنه‌وه‌ی فه‌لوجه، هه‌روه‌ها چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كێشی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا ئه‌نجامداوه، له نێوانیاندا هادی عامری و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس”.
ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت” ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، هاوڕێیه‌تی قاسم سوله‌یمانییان كردوه بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ره‌مه”.
هه‌روه‌ها چه‌ند وێنه‌یه‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی سوله‌یمانی و چاوپێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هاوپێچی هه‌واڵه‌كه كردوه.
