سی ئێن ئێن: سەرکردەی نوێی تاڵیبان کەسێکی خوێندەوار و جێی رێزە

0

نوچە-قطرە

سی ئێن ئێن لە راپۆرتێکی تایبەتدا، شیکارری کەسایەتی سەرکردەی نوێی تاڵیبانی ئەفغانستانی کردووە.

سی ئێن ئێن دەڵێت، مەلا هەیبەتوڵا ئاخوندزادە کەسێکی خوێندەوار و لەو پەڕی خۆیا جێی رێزە، هەر لەم رووەوە دەکرێ بە بوونی ئەم سەرکردە نوێیەی تاڵیبان، بە داهاتووی ئەفغانستان و ئاشتی لەم وڵاتە هیوادار بین.

سی  ئێن ئێن ئیدیعای ئەوە دەکات، کە دەستی بە یەکێک لە گەورە بەرپرسانی تاڵیبان راگەیشتووە و لە بارەی سەرکردەی نوێی تاڵیبان کۆمەڵێک زانیاری دەست خستووە.ئەو بەرپرسە گەورەی تاڵیبان بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە، کە بە پێچەوانەی لیدوانەکانی ئەم گروپە، سەرکردەی نوێی تاڵیبان تەمەنی نزیکەی ٦٠ ساڵە نەک ٤٧ ساڵ.

ئەم ئەندامەی تاڵیبان کە ناوی سەید محەمەمد ئاغایە، ئەوە ئاشکرا دەکات کە هەیبوتەڵا ئاخوندزادە، لە ناوچەی پنجوی سەر بە ئەیالەتی غەندوز هاتۆتە دنیاوە. لە ماوەی سالەکانی جیهاد دژ بە سۆڤیەتی جاران سەرقاڵی وانەگوتنەوە بووە  و کەمتر بەشداریی بەرەکانی شەڕی کردووە.

بە پێی شیکاریەکەی سی ئێن ئێن،ئ اخونزادە لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٩٦ بۆ ٢٠٠١ و کاتی بەدەسەڵات گەیشتنی تاڵیبان لە ئەفغانتسان قازی شەرعی ئەم رێکخراوە بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com