ماڵپەری ناوەندی ئاماری ئێران هاک کرا

0

نوچە-بی بی سی

ماڵپەڕی ناوەندی ئاماری ئێران هاک کراوە.ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران دەڵێن، هاک کردنەکە لە دەرەوەی وڵات کراوە.

ئاژانسی هەواڵدەریی تەسنیم، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی مەی ئەم رووداوەی بە کردەویەکی تێکدەرانە وەسف کردووە، کە شەوی رابردوو ئەنجام دراوە.

تسنیم هەروەها دەڵێت، بە گوێرەی نیشانە و ئاماژەکان، پێدەچێ هاک کەرەکانی سعودیە ماڵپەڕی ناوەندی ئاماری ئێرانیان هاک کردبێت.

بە گوێرەی راپۆرتی ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران، بەرپرسانی ناوەندی ئاماری ئێران تا کو ئێستا دەربارەی هاک کرانی ماڵپەڕەکە و چۆنیەتی  ئەم رووداوە هیچ رونکردنەوەیەکیان نەداوە.

ناوەندی ئاماری ئێران. سەر بە رێکخراوی بەڕێوەبەری و پلاندارێژی ئەم وڵاتەیە و لە ژیر چاودێری و دەسەڵاتی جێفری سەرۆککۆماردایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com