تاڵیبان سەرکردەیەکی نوێی هەڵبژارد

0

نوچە-رادیۆ فەردا

رێکخراوی تاڵیبان راپۆرتەکانی پەیوەندیدار بە کوژرانی مەلا ئەختەر محەممەد مەنسور ،سەرکردەی خۆی پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت، مەلا هەیبەتوڵا ئاخونزادەی، وەک سەرۆکی نوێی و جێگرەوەی مەلا مەنسور هەڵبژاردووە.

مەلا هەیبەتوڵا ئاخونزادە پێشتر جێگری مەلا ئەختەر مەنسور بووە، ناوبراو سیمایەکی ناسراو و یەکێ لە قازییەکانی ئەم رێکخراوەیە.

بەشی ئەفغانستانی رادیۆ ئەوروپای ئازاد، رادیۆ لیبێر،  ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی مای لە زاری زەبیحوڵا موجاهید، وتەبیژی تاڵیبانەوە هەواڵی هەڵبژاردنی مەلا هەیبوتەڵای وەک سەرکردەی نوێی ئەم گروپە راگەیاند.

رادیۆ لیبێرتی دەڵێت: ئەجومەنی سەرکردایەتی تاڵیبان، سیراجەدین حەقانی و مەلا یەعقوب کوڕی مەلا عومەر، یەکەم سەرکردەی تاڵیبانی وەک جێگرەکانی مەلا هەیبەتوڵا دیاری کردووە.

ئەم راپۆرتە هەروەها بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەکی باوەرپێکراوی دەوڵەتی ئەفغانستان دەڵێت:حکومەتی ئەفغانستان گرنگی بەم هەڵبژاردنەی سەرۆکی تاڵیبان نادات و، لە سەر هەمان سیاسەتی پێشووی خۆی بەرامبەر بەم گروپە بەردەوام وپێداگرە.

مەلا ئەختەر محەممەد مەنسور هەفتەی رابردووە بە هۆی هێرشی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای ئەمریکاوە،  لە سەر خاکی پاکستان کوژرا. روداوێک کە باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا وەک هەنگاوێکی گرنگ لە رەوتی ژیانەوە  وسەقامگیرکردنی ئاشتی لە ئەفغانستان وەسفی کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com