نوچەنێت- ئه‌لجه‌زیره
ئه‌و ناوچانه‌ی كه میلیشیا شیعه‌كان ده‌یانه‌وێت چۆڵی بكه‌ن له دانیشتوانه سوننه‌كه‌ی له پارێزگای سه‌لاحه‌دین گرنگی ستراتیژی خۆی هه‌یه، به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك میلیشیاكان ده‌یانه‌وێت، سامه‌ڕا كه گۆڕی هه‌ر دوو ئیمامی عه‌سكه‌ری و ژیر زه‌مینی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی لێیه بكه‌نه ناوچه‌یه‌كی ته‌واو شیعه نشین و راسته‌وخۆ به ئێرانه‌وه ببه‌سترێته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی به ناوچه‌ی سوننه‌دا تێپه‌ڕێت.
به رووبه‌ری 25 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین و تكریتی سه‌نته‌ری، نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێك سوننه و شیعه و توركمان و كورد ده‌ژین، به‌ڵام میلیشیا شیعه‌كان هه‌وڵی چۆڵكردنی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ده‌ن له دانیشتوانه سوننه‌كه‌ی.
به گه‌ڕانه‌وه بۆ رووداوه‌كانی موسڵ له ساڵی 2014 و دارووخانی سوپای عێراق، چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر پارێزگای سه‌لاحه‌دیندا گرت، كه ده‌كه‌وێته باكوری به‌غدای پایته‌خته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌و ململانێ و ركابه‌ریەی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه دواخست.
به‌ڵام ئه‌و كاره دواخراوه، به به‌هێزی گه‌ڕایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان به پشتیوانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی تواییان زۆرینه‌ی خاكی ئه‌و پارێزگایه له ده‌ستی داعش وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام به ده‌رهاویشته‌ی نوێوه، به‌جۆرێك عه‌ره‌ب و توركمانه شیعه‌كان به سه‌ركه‌وتوویی چونه ناو پارێزگاكه و كوردیش پابه‌ند بوون به ناوچه‌كانی خۆیانه‌وه، ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كۆنترۆڵی كردووه.
له‌گه‌ل ئه‌م پێشهاته نوێیەدا، عه‌ره‌به سوننه‌كان كه‌وتنه ناو دۆخێكی ئه‌منی ناهه‌مواره‌وه كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌پاندبووی، رێگر بوو له گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ ماڵه‌كانیان و چه‌ندین كه‌سی لێ ده‌ستگیر كردن و مزگه‌وت و گونده‌كانیانی رووخاند.
شارۆچكه‌ی یه‌سرب
ئه‌م سیاسه‌ته له شارۆچكه‌ی یه‌سرب به روونی ده‌ركه‌وت، كه میلشیا شیعه‌كان به “ناوچه‌ی تیرۆر”ی داده‌نێن و پشكی شێری به‌ركه‌وتووه له‌و گه‌مارۆیه‌ی خراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌كه، ته‌نانه‌ت دانیشتوانه ئاواره‌كه‌شی نه‌یانتوانیوه تا ئێستا بۆی بگه‌ڕێنه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه له لایه‌ن پارێزگاری سه‌لاحه‌دینه‌وه واژۆ كراون ئاشكرا بووه و كۆپییه‌كی ده‌ست جه‌زیره كه‌وتووه، له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، هه‌ردوو ناوچه‌ی یانزه و دوانزه له شارۆچكه‌ی یه‌رب داده‌بڕێنرێت و ده‌لكێندریت به شارۆچكه‌ی به‌له‌ده‌وه.
ئه‌م پرۆسه‌یه به گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری دیمۆگرافی ئه‌و پارێزگایه داده‌نرێت، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران هێكتار زه‌وی كشتوكاڵی كه موڵكی هۆزه سوننه‌كانه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
كه‌ریم نوری، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق، راستی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه و بوونی پلانێك بۆ چۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌ی پارێزگای سه‌لاحه‌دین له پێكهاته سوننه‌كه‌ی پشتڕاست کردۆتەوە.
هه‌روه‌ها له وته‌یه‌كیدا بۆ جه‌زیره گوتی “نكۆڵی له‌وه ناكه‌ین كه ناكۆكی له نێوان پێكهاته‌كان و هۆزه‌كاندا هه‌یه و یه‌كتر ده‌كوژن، كێشه و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی هۆزه‌كان پێش هاتنی داعش و دوای هاتنی داعش‌یش هه‌بووه و هه‌یه”.
ناوچه شیعه‌نشینه‌كان
چاودێران ئه‌م لێدوانه به سه‌ره‌تایه‌ك داده‌نێن، بۆ بیانوو هێنانه‌وه بۆ تیرۆر كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه میلیشیا شیعه‌كان گومانی لێده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌بێت، تۆمه‌تی كوشتنه‌كه‌شی ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی هۆزه‌كان به بیانووی تۆڵه كردنه‌وه ، پێده‌چێت ئه‌مه زۆر درێژه بكێشێت.
هه‌ر له‌مڕوه‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو شار و شارۆچكه‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌دین جه‌ختیان كردۆتەوه، کە میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره ئازاری عه‌ره‌به سوننه‌كان ده‌ده‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به زۆر بیانكه‌ن به شیعه، یان له ناوچه‌كه بچنه ده‌ره‌وه، یاخود به بیانووی دژایه‌تی كردنی تیرۆر ده‌ستگیریان ده‌كه‌ن.
هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی كه میلیشیا شیعه‌كان هه‌وڵی چۆڵكردنی ده‌ده‌ن له دانیشتوانه سوننه‌كه‌ی، گرنگی ستراتیژی خۆی هه‌یه، ئه‌و ناوچانه هاوته‌ریبی سنوری عێراق و ئیران كۆنترۆڵی رێگای نێوان به‌غدا و سامه‌را ده‌كات.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك، میلیشیاكان ده‌یانه‌وێت سامه‌ڕا كه گۆڕی هه‌ر دوو ئیمامی عه‌سكه‌ری و ژیر زه‌مینی مه‌هدی چاوه‌ڕوانكراوی لێیه، بكه‌نه ناوچه‌یه‌كی ته‌واو شیعه نشین و راسته‌وخۆ به ئێرانه‌وه ببه‌ستڕیته‌وه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ناوچه‌ی سوننه‌دا تێپه‌ڕێت.
ئیحسان قه‌یسون، شرۆڤه‌كاری سه‌ربازی پێیوایه پێكهاته‌ی سوننه ئێستا لاوازترینه له عێراق، به‌هۆی لاوازی نوێنه‌ره‌كانی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا.
هه‌روه‌ها له لێدوانێكیدا بۆ جه‌زیره گوتی، زۆر قورسه عه‌ره‌بی سوننه بتوانێت له رێگه‌ی په‌نابردن بۆ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له به‌رامبه‌ر ئه‌م گۆڕانكارییه دیمۆگرافیه بوه‌ستێت، چونكه ئه‌وان ته‌نها گوێ بۆ ئه‌وانه ده‌گرن كه ناویان له‌خۆیان ناوه نوێنه‌ری عه‌ره‌بی سوننه، ئه‌وانیش وا دیاره به‌وكاره رازین.