راوێژکارێکی ئەمریکی: عیراق سوپای نییە تا فەللوجە رزگاربکاتەوە

0

نوچەنێت

راوێژکارێکی هەواڵگریی ئەمریکی، کە ماوەیەک لە عێراق کاری کردووە، رایدەگەیەنێت، کە عێراق کۆتایی هات و ناگەڕێتەوە.

پۆپ بییر، راوێژکاری هەواڵگریی لە کەناڵی(CNN) رایگەیاندووە، سوپایەک بە ناوی سوپای عێراقییەوە نییە تاوەکو کۆنتڕۆڵی فەللوجە بکات، کە بەهۆیەوە حکوومەتی بەغدا دەسەڵاتی خۆی بەسەردا بسەپێنێت.

پۆپ بییر پێیوایە، سوننەکان لە سوپای عێراقی دەترسن، چونکە چەندین جۆرە خەڵکن و جلی سەربازی عێراقییان پۆشیوە و بریتین لە “تیمی لە سێدارەدانی سوننەکان”، وەک ئاماژەیەک بۆ میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی شیعەمەزهەب.

ئەو راوێژکارە، کە دوای ساڵی 2003 چەند ساڵێک خزمەتی سەربازیی و دەزگای هەواڵگریی ئەمریکای کردووە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە عێراق کۆتایی هاتووە و ناشگەڕێتەوە.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 23ـی ئایاری 2016، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی فەللوجەی لە پارێزگای ئەنبار، راگەیاند.

فەللوجە شارۆچکەیەکی سوننەنشینە و دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای بەغدا و لە سەرەتای ساڵی 2014ـەوە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە داگیر کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com