نوچەنێت
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا رایگه‌یاند، له ئه‌نجامى بۆردوومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆ سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش له سوریا، به به‌هاى 800 ملیۆن دۆلار زیان به‌و رێكخراوه گه‌یشتووه.
له‌دانیشتنێكى كراوه‌دا له‌سه‌ر رۆڵى به‌ریتانیا له تێكشكاندنى داعش، مایكڵ فالۆن، وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، هێزه ئاسمانییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى 760 هێرشى ئاسمانییان له‌دژى داعش له عێراق و 43 هێرشیشیان له سووریا ئه‌نجامداوه، به‌ریتانیاش جگه له ئه‌مریكا زیاتر له هه‌موو وڵاتانى دیكه هێرشى بۆ سه‌ر بنكه‌كانى داعش ئه‌نجامداوه.
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا هەروەها باسى له‌وه‌كرد، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان و ناوه‌نده‌كانى سه‌ركردایه‌تى و ژێرخانى ئابوورى داعشىان كردووه‌ته ئامانج، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 250 سه‌ربازى به‌ریتانى له عێراق مه‌شق و راهێنیان به 13 هه‌زار ئه‌ندامى هێزه ئه‌منییه‌كانى ئه‌و وڵاته كردووه، جگه له‌وه‌ش مه‌شق و راهێنانییان به 3 هەزار و 300 پێشمه‌رگه كردووه له هه‌رێمی كوردستان بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش.
له‌كۆتاییشدا، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا داواى له حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كرد به‌رده‌وام بێت له ئه‌نجامدانى چاكسازى سیاسى و ئیدارى له عێراق.