بینالی یەڵدرم: پەرە بە پەیوەندی بازرگانی لە گەڵ ئێران دەدەین

0

نوجە-بی بی سی

بینالی یەڵدرم، سەرۆکوەزیرانی نوێی تورکیا لە کۆبوونەوەی نوینەرانی پارتی دادوگەشەپێدان لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، کە وڵاتەکەی پەرە بە پەیوەندی بازرگانی لە گەڵ ئێران دەدات و هەروەها هەوڵی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانیان لە گەڵ روسیا دەدەن.

بە گوتەی یەڵدرم، تورکیا بەردەوام خوازیاری پەیوەست بوون بە یەکێتی ئەوروپایە و،  پشتگیری هەوڵەکانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات بۆ یەکخستنەوەی دوو بەشی قوبرس.

یەڵدرم دوای ئەوەی کە دوای ئەوەی کە کابینەی وەزیران لە لایەن رەجەب تەیب ئەردۆغآن ،سەرۆککۆماری تورکیا پەسەند کرا، وتارێکی پیسکەش کرد.

ئەردۆغان رۆژی سێ سەمەمە،٢٤ی مای لە ئەنقەرە لە گەل یەڵدرم کۆبووەوە و کابینەی وەزیرانی شەست و پینجەمی ئەم وڵاتەی پەسەند کرد.

یەڵدرم لە وتارەکەیدا ئەوەشی خستۆتە روو، کە تورکیا کێشە و گرفتی زۆری لەبەردەم دایە لەم بارەوە گوتویەتی: ئێمە کێشەی ناوچەییمان هەیە. ململانێ ناوچەییەکان بوونەتە هۆی ئەوەی کە گرنگی تورکیا بەرچآوتر بێت. دەبێ ژمارەی دۆستەکانمان زیاد بکەین  و دوژمنەکانیش کەم بکەینەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com