نوچەنێت-رادیۆ فەردا
لە میانەی تاوتوێکردنی گەڵاڵەی دانی خەسارەت بە بنەماڵەی قوربانیانی هێرشەکانی ١١٧ سێبتامبەر لە کۆمیتەیەکی کۆنگرێسی ئەمریکا، ژمارەیەک لە یاسادانەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، سعودیە بە پستیوانی کردنی لە تیرۆریزم تاوانبار دەکەن.
ژمارەیەک لە نوینەرانی کۆماری خواز و دیموکراتەکان، لە دانیشتنی رۆژی سێ شەممە،٢٤ی مای لە هەڵویستێکی هاوبەشدا رەخنەیان لە حکومەتی سعودیە گرتووە.
براد شێرمەن، نوینەری دیموکراتەکانلە ئەیالەتی کالیفۆرنیا گوتویەتی: مەلا وەهابیەکانی سعودیە رۆژانە بانگەشە بۆ ئیسلامگەرایی توندرەوانە دەکەن و، داوا لە لایەنگرانی خۆیان دەکەن کە نەیاران و دژبەرانی خۆیان لە ناو ببەن.
شێرمەن هەروەها گوتویەتی: کاتی ئەوە هاتووە کە سعودیە بیسەلمینی کە هیچ رۆڵێکی لە تیرۆریزمدا نییە.
دانا رابچر، نوێنەری کۆماریخوازەکان لە ئەیالەتی کالیفۆرنیا لەم بارەوە گوتویەتی: سعودیەکان و بنەماڵەی پاشایەتی ئەم وڵاتە پشتگیری چالاکییە تیرۆریستی وهێزەئیسلامیە توندڕەوەکان دەکەن..رابچر جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دۆخەکە باشتر نابێت، مەگەر ئەوەی کە دەستپێشخەری بکەین و بە هاووڵاتیانی ئەمریکا رابگەیێنین، کە چ کەسانێک پشتیوانی تیرۆریزمن و چ کەسانێک بەرەنگاری بوونەتەوە.