نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دوكان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌به‌راورد به ساڵى رابردوو ئاوی به‌نداوه‌كه سێ هێنده زیاد كردووه.
به‌نداوى دوكان له ساڵانى په‌نجاكانى سه‌ده‌ى رابردوو له‌لان كۆمپانیایه‌كى فه‌ره‌نسى و به‌ریتانى درووستكراوه و به‌مه‌به‌ستى كشتوكاڵ و گه‌شتیارى و به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ى كاره‌با و سامانى ماسى سودێكى زۆرى لێده‌بیندرێت.
محه‌مه‌د تاهیر جه‌لال،به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى دوكان راگه‌یاند: ” به‌هۆى ئه‌و رێژه بارانه زۆره‌ى كه ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه بارى، توانیمان رێژه‌یه‌كى زۆرى ئاو له به‌نداوى دوكان گل بده‌ینه‌وه به‌جۆرێك له ئێستادا به‌نداوه‌كه 4 ملیار و 800 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوى تێدایه كه ئه‌وه‌ش ده‌كاته نزیكه‌ى سێ ئه‌وه‌نده‌ى ساڵى رابردوو”.
محەمەد تاهیر ئەوەی خستەڕوو، به به‌راورد به ساڵى پێشوو ئاستى به‌نداوه‌كه 15 مه‌تر به‌رزتره و نزیكه‌ى 2 ملیار مه‌تر سێجاى ماوه به ته‌واوه‌تى به‌نداوه پڕ ببێت و بگاته ئاستى قه‌باره‌ى خۆى.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوەکە زیاتر روونی کردەوە، له وێستگه‌ى كارۆئاوى دوكان 5 وێستگه هه‌ن كه هه‌ریه‌كه‌یان توانای به‌رهه‌مێنانى 80 مێگاوات كاره‌باى هه‌یه بۆیه نوسراومان داوه‌ته وه‌زاره‌تى كاره‌با كه بۆ سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو (حوزێران) زانیاریمان بده‌نێ كه پێویستیان به چه‌ند ئاو هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى رۆژانه به‌مه‌به‌ستى به‌گه‌ڕخستنى وێستگه‌كان و به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با ئاویان بۆ به‌ربده‌ینه‌وه.